ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسێکی باڵای عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق دواکەوت و دەکەوێتە دووشەممە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران بۆ کوردستان دوو بۆ سێ ڕۆژ دوادەکەوێت.

 

وێنە گەورە؛ بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، پێویستە مانگانە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێ، ئینجا بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

 

لێدوانی فەرمی؛ بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: ئەمڕۆ ڕاپۆرتی میزان مراجەعە و نووسراوی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ گەیێنراوەتە دەست تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت؛ بەگوتەی ئەو بەرپرسە ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی 9 دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە، 26 و 27ی مانگ پارە بۆ کوردستان دەنێردرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان؛ حکومەتی عێراق هێشتا دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی خۆی نەکردووە. ڕۆژی دووشەممە 24ی مانگ عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەکات. دوای ئەوەی لە دوو بۆ سێ ڕۆژ مووچەی چەند وەزارەتێکی خۆی دابەش کرد، ئینجا مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەنێرێت.


ئەو بەرپرسە باڵایە گوتیشی، هەتا دوێنێ بڕیار بوو زووتر پارە بنێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق دواکەوت و دەکەوێتە دووشەممە، ناردنی پارەش بۆ کوردستان دوو بۆ سێ ڕۆژ دوادەکەوێت.


لەلایەکی دیکە؛ لەبارەی ڕێکارەکان، بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق گوتی: ئەم مانگە و مانگی داهاتوو ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری سوودانی و نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناکات چونکە حکومەت بووەتە کاربەڕێکەر، ئەو دوو مووچەیە دەسەڵاتی تەیف سامییە و خۆی دەینێرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ