دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە سلێمانی ڕەت دەکرێتەوە
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی حەشدی شەعبی ڕەت دەکاتەوە، سەبارەت بەوەی کە دەستەی حەشدی شەعبی لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردبێت.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 19-11-2025، دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە شاری سلێمانیدا توانییان تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان جیا لە ڕەتکردنەوەی هەواڵەکەی حەشدی شەعبی، ئەوەش هاتووە کە چالاکییەکە "لە ڕێککەوتی 19-11-2025، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕوونی دەکاتەوە، "دوای ئەوەی نوسراوی فەرمی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووکمان بەدەست گەیشت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک کە پێکهاتبوون لە: بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ناوبرا و بە هاوەڵی سێ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتیی، بەسەرکەوتووانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەین، هەروەها دەستبگرین بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە گرتوخانەی دەزگای ئاسایش لە شاری سلێمانی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





