پرتهقاڵی ژههراویی له ئێرانهوه گهیشتووهته كوردستان و لێكۆڵینهوه دهكرێت
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە لە ئێران بۆیاخ دەکرێتە ناو پرتەقاڵەوە بۆ ئەوەی ڕەنگەکەی سەرنجڕاکێش بێت، لیژنەکانی چاودێریی بازرگانیی هەولێر بەدواداچوونی مەیدانییان کرد و دەركەوت هەواڵەکە ڕاستە و بڕێکی زۆر لەو بەرهەمە هاوردەی هەولێر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەم ڕێکارانەی لیژنەکانی چاودێریی بازرگانیی هەولێر دوای ئەوە دێن کە پێشتر سەرۆکی یەکێتیی عەلوەکانی ئێران دانی بەوەدا نابوو کە بەشێک لە جووتیاران بۆ ڕەنگکردنی پرتەقاڵ، ماددەی بۆیاخ بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجاڕێکشتر دەربکەوێت و سەرنجی کڕیار ڕابکێشێت.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ بەپێی بەدواداچوونێکی مەیدانیی ئاڤا میدیا، کە تێیدا هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا یاوەریی لیژنەی چاودێریی بازرگانیی هەولێری کردووە بۆ عەلوەی هەولێر، دەرکەوتووە ئەو پرتەقاڵانەی گومانیان لەسەر بووە، لە بازاڕەکەدا بوونیان هەیە.
لێدوانی فەرمی؛ هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند: "لەناو عەلوەی هەولێردا دەستمان گرتووە بەسەر 15 تۆن پرتەقاڵی ئێرانیدا، هاوکات هەڵمەتەکەمان فراوان کردووە و ئەو بڕە پرتەقاڵانەشی کە ڕەوانەی مارکێت و دووکانەکان کرابوون، دەستبەسەر کراونەتەوە."
سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەو پرتەقاڵانە، هۆگر عەلی ئاشکرای کرد کە نموونەی پرتەقاڵە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی تاقیگە (موختەبەر) کراون بۆ پشکنین.
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی دەڵێت: "پشکنینەکە بۆ ئەوەیە بزانین ئایا ئەو بۆیاخە تەنیا لەسەر توێکڵی پرتەقاڵەکەیە یان دزەی کردووەتە ناو پرتەقاڵەکە، ئەگەر دەرکەوت چووەتە ناوەوەی، ئەوا پرتەقاڵەکە ژەهراوییە." بڕیارە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی پشکنینەکان ئاشکرا بکرێن.
لەلایەکی دیکە؛ سەبارەت بە چۆنیەتی گەیشتنی ئەو بەرهەمانە، بەرپرسەکەی چاودێریی بازرگانی ڕوونی کردەوە کە لە ئێستادا ڕێگە نادرێت پرتەقاڵ ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە هاوردە بکرێت، بەڵکو ئەو بڕەی هاتووە لە ڕێگەی شارەکانی دیکەی عێراقەوە گەیشتووەتە هەولێر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





