عەلی قەرەداخی: پەیوەندیم بە دیارنەمانی نیو ملیار دۆلاری هاوکاریی غەززەوە نییە
- هەواڵ
- 21 تشرینی دووەم

دكتۆر عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی
ئاڤا نیوز
دكتۆر عەلی قەرەداخی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی ڕەتیدەكاتەوە پەیوەندیی بە دیارنەمانی هاوكاریی دارایی بۆ غەززە هەبێت و ڕوونیدەكاتەوە، "بەبێ ئاگاداریی خۆی، ناو و وێنەی بەكارهێنراوە."
چیرۆكی سەرەكی: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دیارنەمانی بڕی نیو ملیار دۆلار لەو پارانەی كە وەک هاوکاری بۆ خەڵکی غەززە کۆکراوەتەوە، بەشێك لە میدیاكان لەزاری ئەو خێرخواز و كەسایەتی و ڕێكخراوانەی كە كۆمەكی خەڵكی غەززە دەكەن وەهایان بڵاوكردەوە كە چەند زانا و كەسایەتیەكی ئایینی تۆمەتباركراون بە بردنی پارەکە و لەوبارەیەشەوە د. عەلی قەرەداخی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندیی بە دیارنەمانی پارەکەوە هەبێت.
لێدوانی فەرمی: د.عەلی قەرەداخی، لە ئەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاندووە، ڕێکخراوی "وقف الامة" کە پارەی خێرخوازان و ڕێكخراو و وڵاتانیان کۆکردووەتەوە بەمەبەستی ناردنی بۆ غەززە، وێنەی ئەویان بەبێ ڕەزامەندی خۆی بەکارهێناوە، پاش زانینیشی ڕێکخراوەکەی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی وێنەکەی لەسەر ئەو بابەتە لاببەن.
دووپاتیشی دەكاتەوە كە بەهیچ جۆرێك پەیوەندیی بە دیارنەمانی ئەو 500 ملیۆن دۆلارەوە نییە و ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت، تۆمەتی ناڕەوا و بێ بنەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا ڕێكخراوی 'وقف الأمة' هەڵمەتێكی ئەلیكترۆنیی فراوانی لەژێر ناوی )بەدەنگەوەهاتنی قودس-5 ڕاگەیاند و وێنەی دكتۆر عەلی قەرەداخی لەپاڵ 10 زانای ئایینی و كەسایەتیی دیكەی جیهانی ئیسلامی كردە لۆگۆی هەڵمەتەكەی لەپێناو كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی غەززە، ئێستاش ڕێكخراوەكە بەدیارنەمانی بڕی 500 ملیۆن دۆلار تۆمەتبار دەكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






