قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی

شەیری بکە لە:
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی

دیمەنی بەردەم شوێنی نۆکاو فرۆشێک لە بەسرە

ئاڤا نیوز

لە پارێزگای بەسرە، بەهۆی دەماقەڵێی نێوان دوو کەس لەسەر  قاپێک نۆکاو، گەنجێکی تەمەن بیست ساڵ کوژرا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگای بەسرە بەئاڤا میدیای ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی "ئەمنی داخلی" شاری بەسرە، لەسەر قاپێک نۆکاو دەمەقاڵێی نێوان گەنجێکی تەمەن بیست ساڵ و خاوەن عەرەبانەیەک، بە خێرایی پەرەی سەندووە و بووەتە شەڕی دەستەویەخە لە نێوانیان دا. 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد،  لە ئەنجامدا خاوەن عەرەبانەکە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر ئەو گەنجە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: