بۆ خۆپاراستن لە سزاکانی ئەمریکا ڕۆسنەفت پشکەکانی لە بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی کارمەندێک لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت
ئاڤا نیوز
بۆ خۆپاراستن لە سزاکانی ئەمریکا، کۆمپانیای ڕۆسنەفت پشکی خۆی لە کۆمپانیای بۆری کوردستان KPC کەمکردووەتەوە بۆ کەمتر لە 50%.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە پشتی بە سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەستووە، ئەم بڕیارەی ڕۆسنەفت بە ڕاوێژ بووە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجی پاراستنی لقەکانی کۆمپانیاکەیە لە سزاکانی ئەمریکا. چونکە ئەمریکا ئەو کۆمپانیایانە کە پشکیان لە 50% زیاترە سزا دەدات.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا مانگی ڕابردوو سزای لەسەر ڕۆسنێفت و لوکئۆیل سەپاند کە دوو کۆمپانیای نەوتی گەورەی ڕووسیان، بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئوکرانیا.
ئەمەش بزانە: ڕۆسنەفت 11٪ـی پشکەکانی بە کۆمپانیای DEX Capital فرۆشتووە کە بنکە سەرەکییەیەکی لە ئیماراتە.
ڕۆسنێفت لە ساڵی 2017ـدا بەرژەوەندی 60%ـی لە KPC بەدەستهێنا، لەکاتێکدا گرووپی KAR ـی ناوخۆیی 40%ـی هێشتەوە. لەو کاتەدا، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت وەبەرهێنانی ڕۆسنەفت لەم پڕۆژەیەدا بگاتە نزیکەی 1.8 ملیار دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری ئاڤا: نەوەی نوێ تاوتوێی بەشداریکردنی لە کابینەی دەیەم دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە کەلار لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاری ئاڤا: نەوەی نوێ تاوتوێی بەشداریکردنی لە کابینەی دەیەم دەکات





