
پرۆژەی ئاوای خێرای هەولێر؛ وێنە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش زیاتر لە هەزار بیری ئاو دادەخرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە 99%ـی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر تەواو کراوە، ئەوەی ماوەتەوە بەستنەوەی هێڵە سەرەکییەکانە بە تۆڕی ئاوی گەڕەکەکان، کە ئێستا بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت، بڕیارە تاوەکوو سەری ساڵی نوێ پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان گوتیشی، بەپێی دوایین زانیاری تا ئێستا نزیکەی 560 بیری ئاو لە شاری هەولێر داخراون، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە زیاتر لە هەزار بیری ئاو دادەخرێت.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی ڕابردوودا قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کراوەتەوە و ئاوی بۆ 32 گەڕەکی هەولێر دابین کردووە، قۆناغی دووەمی پرۆژەکە گەڕەک و ناوچەکانی نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری دەگرێتەوە، وەکو گەڕەکەکانی عەنکاوە، 32ـی پارک، کورانی عەنکاوە، بەحرکە، گردجووتیار، سێبەردان، شاوێس و پیرزین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە، پێشبینی دەکرێت کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بۆ ماوەی 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر ببێت، ئەم پڕۆژەیە یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمـی کوردستانە، کە دەبێتە هۆی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی 24 کاتژمێری بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا






