مالیکی: ئەمجارە هەڵمەتێک بۆ دەرچوواندنی ئەو یاسایانە دەکەین کە لە دەستووردا داواکراون

شەیری بکە لە:
مالیکی: ئەمجارە هەڵمەتێک بۆ دەرچوواندنی ئەو یاسایانە دەکەین کە لە دەستووردا داواکراون

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا. وێنە؛ کەناڵی شەمس

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەکێک لە کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە خولی شەشەمی پەرلەماندا هەڵمەتێک بۆ دەرچوواندنی ئەو یاسایانە دەستپێدەکەن کە لە دەستووردا داواکراون، ئەوەش هۆکارێک دەبێت بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕێگەی یاسا نەک ڕێککەوتنی کاتی و کورتخایەنەوە.

وێنە گەورەکە: لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، لایەنەکان چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ناکەن و دەستیان بە دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەت کردووە، بەوتەی سەرکردە سیاسییەکانیش ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، لە ماوەی مانگێکدا دەکرێت حکومەت پێکبهێنرێت.

لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "شەمس" ڕایگەیاند: لە حکومەتی داهاتوودا هەڵمەتێک بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانە دەستپێدەکەن کە لە دەستووردا ئاماژەیان پێکراوە، ئێستاش 20 کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندیدن و هیچ بڕیارێکیش نییە بۆ دوورخستنەوەی سوودانی لە کاندیدبوون.

وتیشی، ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، مانگێک دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دەتوانرێت حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

بەشێکی دیکە لە قسەکانی نووری مالیکی:

٠ زۆر هەوڵ بۆ شکاندنی مالیکی دراون، بەڵام خۆیان شکاون و لەو پرۆسەی سیاسیی نەماون.
٠ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێكککەوتبوون کە لەکاتی بانگەشەدا ململانێ ئاساییە، بەڵام نابێت هێرشی کەسی و یەکترشکاندن هەبێت.
٠ دۆسیەی ئابووریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەرەکیترین پرسی حکومەتی داهاتوو دەبن.
٠ گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت تێکەڵ بە دەوڵەت ببن و لانیکەم چەک قورسەکانیان دابنێن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ