
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤای ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی بەپێویست زانرا لە یەکلاییکردنەوەی ئەوانەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان وەردەگرن پەلە بکرێت، تا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، بەزووترین کات بگاتە ئەنجام.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد، باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و شایستە دەستوورییەکان کرا و بەپێویست زانرا پەلە بکرێت لە پێشنیازکردنی ئەوانەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دەکەن تا بەفەرمی گفتوگۆکان دەستپێبکەن، بۆیەش لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە هیچ ناوێک و هیچ پۆستێک نەکرا کە کێ داوای دەکات و بۆ کێ دەبێت، بەڵام جەختکرایەوە لەسەر یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان و بابەتەکان لەناو خودی پێکهاتەکاندا، تا بتوانرێت باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاوێژکارەکەی دەوڵەتی یاسا وتی، لەکۆبوونەوەکەی نێوان نووری مالیکی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیشدا باس لە پرۆسەی سیاسی و تێبینییەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن کرا، هەردوولاش ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا بە ئامانجی گەیاندنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە




