پرسی ئۆکراینا بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا و ئەوروپا لە جنێڤ کۆدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پرسی ئۆکراینا بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا و ئەوروپا لە جنێڤ کۆدەکاتەوە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر پلانە 28 خاڵیەکەی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکراینا بڕیارە ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا و ئەوروپا شاری جنێڤ لە سویسرا کۆببنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە جنێڤ گفتوگۆ بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی پلانی واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا دەکەن.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بڕیارە هەر یەکە لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا ئامادەبن.

زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو پلانەی کە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا خستوویەتیەڕوو، مەرج نییە "کۆتا ئۆفەر" بێت، بەڵام جەختی کردەوە کە بە هەر شێوەیەک بێت دەبێت شەڕەکە بوەستێنرێت تا ڕۆژی پێنجشەممە وەک ئەو ماوەی بۆ کێیڤ دیارییکراوە بۆ وەڵامدانەوەی پلانەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ