پەیامێک لە هەوراز گوڵپییەوە بۆ سەرۆک حیزبەکان لەبارەی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

کاتی دەنگدان بۆ ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ ببنە باشترین هاندەر لە جیهان کە فیفا کاندیدی کردووە، زۆری نەماوە. شەش ڕۆژی تر دەنگدانەکە تەواو دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: هەڵمەتێکی نیشتمانی لە سەرانسەری کوردستان دەستی پێکردووە، دەنگ بۆ یانەی زاخۆ کۆدەکەنەوە. بۆ ئەوەی جەماوەری یانەکە خەڵاتی 'زە بێست'ـی فیفا بەدەستبهێنێت، بەشێکی زۆر لە سەرکردەکان لە ماڵپەڕی فیفا دەنگیان داوە، تازەترین بەرپرسیش کە دەنگی دابێت  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستانە.

پەیامی فەرمی: هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری دیاری کوردستان، داوا لە سەرۆکی ئەو حیزبانە دەکات کە دەنگیان نەداوە، ئەوانیش دەنگ بدەن. دەڵێت، ئەمە بابەتێکی نیشتمانییە و پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە، داوا لە: 

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی
مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی
مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری
محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم ئەوانیش دەنگ بدەن و پاڵپشتی خۆیان دەرببڕن بۆ ئەوەی ئەو یانە کوردستانییە لە فیفا خەڵاتی باشترین هاندەر لە جیهان بباتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ