بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئاهەنگی خولی 44ـەمینی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆ سەڵاحەددین بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە کاتژمێر 4ـی ئەمڕۆ ئێوارە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە یاریگای فرەنسۆ هەریری، زانکۆی سەڵاحەددین، ئاهەنگی بەخشینی بڕوانامە بۆ دەرچووان بەڕێوە ببات.
وێنە گەورەکە: زانکۆی سەڵاحەددین، لە ڕووی دامەزراندنەوە بە یەکەم زانکۆی باشووری کوردستان دادەنرێت، ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزرا، بەڵام ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1981 ئەم زانکۆیەی گواستەوە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای وت، ئاهەنگی دەرچوونی ئەمساڵ جیاوازترە لە ساڵانی ڕابردوو، چونکە ئەمساڵ جگە لەوانەی دەرچوون و لە بەشە جیاوازەکانی ئەم زانکۆیە بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێت، هاوکات دەرچوانی پێنج ساڵی خوێندنی ماستەر و دکتۆراش بڕوانامەیان پێ دەبەخشرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمساڵ پێنج هەزار و 32 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 بڕوانامەی دەرچوون وەردەگرن. لەگەڵ ئەوانیشدا هەزار و 950 دەرچووی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا کە لە ساڵانی 2020 بۆ 2025 دەرچوون، بەشداری لەم ئاهەنگە دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئێستا زانکۆی سەڵاحەددین لە 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






