دەستپاکی عێراق: زیاتر لە نۆ هەزار سزادراو و تۆمەتبار بە گەندەڵی، لێبووردنی گشتیی دەیانگرێتەوە
- هەواڵ
- 23 تشرینی دووەم

باڵەخانەی دەستەی دەستپاکی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاندووە، نۆ هەزار و 275 کەس پەیوەست بە دۆسییەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی، یاسای لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە و تائێستاش بەهۆی ئەم یاسایەوە ملیارێک و 597 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق یاسای لێبووردنی گشتی پەسەندکرد، بەگوێرەی بڕگەیەکی یاساکەش هەر کەسێک پارەی گشتی بردبێت و گەندەڵی ئەنجامدابێت، ئەگەر پارەکە بگەڕێنێتەوە لە بەرامبەردا لێبووردنی گشتی دەیگرێتەوە و ئازاد دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشداوە، نۆ هەزار و 275 کەس کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی دەستەکەیان گەندەڵییان لەسەر ئاشکرابووە و بەشێکیان سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئێستا بەر یاسای لێبووردنی گشتی کەوتوون و لە قۆناغی یەکەمیشدا بەهۆی جێبەجێکردنی یاساکەوە، ملیارێک و 597 ملیۆن دینار پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەزار و 170 سزادراو و هەشت هەزار و 105 تۆمەتبار کە هەموویان پێکەوە زیاتر لە 22 هەزار دۆسیەیان لەسەرە، لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






