کوردێک لە پاڵەوانیەتییەکی لەشجوانیی جیهانی دوو نازناو بەدەستدەهێنێت
- کوردستان
- 22 تشرینی دووەم

ڕێژەن فوئاد، پاڵەوانی لەشجوانی
ئاڤا نیوز
کوردێکی پاڵەوانی لەشجوانی، بەشداری پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی لەشجوانی کردووە و توانیویەتی دوو نازناو بەدەست بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێژەن فوئاد، کوردێکی خەڵکی سلێمانییە و دانیشتووی وڵاتی فینلەندایە، پاڵەوانی لەشجوانییە، 18 ساڵە وەرزشی لەشجوانی دەکات، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئاسیا و جیهان بەشداری لە 12 پاڵەوانیەتی کردووە، دوو لەو پاڵەوانیەتییانە لەسەر ئاستی جیهان بوونە.
ڕێژەن سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە وڵاتی دانیمارک، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی کردووە، پاڵەوانیەتیەکە لە ئاستی (NPC PRO QUAlIFIER) بووە، 120 یاریزان لە 20 وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو، پاڵەوانە کوردەکە لە کێشی 80 کیلۆگرام، دوو نازناوی بەدەستهێناوە، لە بۆدی بێڵدینگ پلەی یەکەم و لە کلاسیک فیزیک پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێژەن فوئاد، بە ئاڤای گوت: ئەو پاڵەوانیەتییەی بەشداریم تێدا کردووە و دوو نازناوم بەدەستهێناوە، هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بە میستەر ئۆلۆمپیا، (میستەر ئۆلۆمپیا بەناوبانگترین پێشبڕکێی لەشجوانییە لەسەر ئاستی جیهان)، تەنیا دوو هەنگاوم ماوە، ئەویش دوو پاڵەوانیەتی دیکەیە دەبێت بەشداریی تێدا بکەم، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێکم دەدەم و بە بەرنامەیەکی زانستی ورد و بە پلانێکی تەواو زۆر بەباشی مەشقەکانم ئەنجام دەدەم بۆ ئەوەی خەونی گەیشتن بە میستەر ئۆلۆمپیا بکەمە ڕاستی و وەک کوردێک بەشداری لەو پاڵەوانیەتییە جیهانییە بکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






