بانکی ناوەندی سووریا: کار بۆ سیاسەتێکی نەختینەیی پێشکەوتوو و کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان دەکەین

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندی سووریا: کار بۆ سیاسەتێکی نەختینەیی پێشکەوتوو و کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان دەکەین

دیمەنی باڵەخانەی بانکی ناوەندی سووریا

ئاڤا نیوز

پارێزگاری بانکی ناوەندی سووریا دەڵێت، لەئێستادا کار بۆ داڕشتنی ستراتیژ سیاسەتی دارایی (2026 بۆ 2030) دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا گەشەپێدانی سیاسەتێکی نەختینەیی پێشکەوتوو و کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان کاری لەپێشینە دەبن.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ باشترکردنی سیستمی بانکی وڵاتەکە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کارکردن بە دراوی نوێی سووریا، کە لەشەش جۆری لیرە پێکدێت و هیچ ئاماژەیەکی دیاریکراو و وێنەی کەسایەتییەکی تێدا نابێت، سندوقی نێودەوڵەتی دراویش دەڵێت، ئابووری سووریا دەستی بە بووژانەوە کردووە و لەم بوارەدا لە هاوکاری دیمەشق بەردەوام دەبن.

لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر ئەلحەسریە، پارێزگاری بانکی ناوەندی سووریا لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی داهاتوو کار لەسەر چەند پرسێکی ڕوون دەکەن لەوانەش گەشەپێکدانی هۆیەکانی سیاسەتی نەختینەیی، کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان و بەرزکردنەوەی توانای بانکەکان بەجۆرێک زیاتر هاوسەنگ و کارابن.

وتیشی، ستراتیژ سیاسەتی دارایی (2026 بۆ 2030) پێنج بنەما لە خۆدەگرێت بە ئامانجی بەدیهێنانی جێگیری نرخی دراو و گەشەپێدانی، بەئەلیکترۆنیکردنی پارەدان، گەرەنتی بوونی سیستمی بانکی تەندروست و پارێزراو، بوونیادنانی بازاری ئاڵوگۆڕی هاوسەنگ و شەفاف لەگەڵ پشتیوانی تەواوکاریی لەگەڵ دامەزراوە بانکییە نێودەوڵەتییەکان، تا زۆرترین هاووڵاتی سووری دەستی بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان بگات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ