لە ڤێتنام زیاتر لە 90 کەس بە هۆی لافاو گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
لە ڤێتنام زیاتر لە 90 کەس بە هۆی لافاو گیان لەدەست دەدەن

دروستبوونی لافاو لە ڤێ

ئاڤا نیوز

لە ڤێتنام بە هۆی بەردەوامی بارانبارینەوە تادێت زیانە مرۆییەکان ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و زیاتر لە 90 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

وێنە گەورەکە: لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمەوە بارانێکی بەردەوام لە باشوور و ناوەڕاستی ڤێتنام دەبارێت و چەندین خولی لافاویان لێکەوتووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ژینگەی ڤێتنام ڕایگەیاند: دوای چەند ڕۆژ بارانی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی، ژمارەی ئەو کەسانەی بەم هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 90 کەس بەرزبووەتەوە، هێشتا 12 کەس بێسەروشوێنن.

زانیاریی زیاتر: بە هۆی لافاوەکەوە دەیان هەزار ماڵ ژێرئاو کەوتوون و زیانێکی زۆر بەر شارەکان کەوتووە. هەروەها ڕووبەرێکی زۆری زەویی کشتوکاڵی زیانی بەرکەوتووە و بەرهەمەکەی، کە بە زۆری برنجە، لە ناو چووە و زیاتر لە 3.2 ملیۆن ئاژەڵ و پەلەوەر بەهۆی ئاوی لافاوەوە مردوون.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ