
باڵەخانەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی كوردستان، هۆشداری بە وارسی شەهیدان دەدات بە زووترین کات، کارتی نیشتمانی بهێنن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە دۆسییەکانی شەهیدان، دەبێت سەرجەم وارسی شەهیدان کارتی نیشتمانی بێنن و کۆپییەک لە کارتی نیشتمانی بخرێتە ناو دۆسیەی شەهیدەکانیان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤای وت، ئەم ڕێنماییە سەرتاسەرییە و دەبێت سەرجەم وارسی شەهیدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کارتی نیشتمانییان لە ناو دۆسییەکانیان هەبێت، ئەم ڕێکارەش دەبێت پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، بۆیە پێویستە کەسوکاری شەهیدان لە زووترین کات کارتی نیشتمانی ببەن بۆ بەڕیوەبەرایەتی شەهیدان لە شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
باسی لەوەش کرد، دوای دەرچوونی ئەم ڕێنماییە لە عێراق، زیاتر لە 42 هەزار وارسی شەهیدان لە هەرێمی کوردستان کارتی نیشتمانی لەناو دۆسیەکانیان نەبوو، بۆیە چەندینجار ئاگادارمان کردوونەتەوە دەبێت کارتی نیشتمانی بێنن، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نزیکەی 19 هەزار وارسی شەهیدان کارتی نیشتمانیان نەهێناوە، کە ڕەنگە ئەمە کێشەیان بۆ دروست بکات.
زانیاریی زیاتر: بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دووپاتیشی کردەوە تا ئێستا مووچەی هیچ وارسێک لەسەر نەهێنانی کارتی نیشتمانی رانەگیراوە، بەڵام کاتی کەمیان لەبەردەم ماوە و پێویستە تا پێش کۆتایی ئەمساڵ کارتی نیشتمانی بێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






