
وێنەی مووچە و پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر خانەنشینکردنی پێشمەرگە پلەدارەکان کرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە وەزارەتی پێشمەرگەوە مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا هەزاران پلەدار و پێشمەرگە تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی، بەڵام پێویستیان بە فرمانی هەرێمی هەیە، بۆیە کارکردن لە مامەڵەکانیان دواکەوت.
زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ خانەنشینکردنی پێشمەرگە پلەدارەکان دەرکردووە و ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانەکە دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە و مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان بە ئاڤای گوت، ئەوانەی فەرمانی هەرێمییان بۆ دەرچووە، پلەکەیان لە ملازمەوە تاوەکو فەریق، ڕەنگە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 11 مووچە بۆ خانەنشینە پلەدارەکان ببەسترێت.
لەبارەی ژمارەی خانەنشینانەوە لیوا حاجی مەلا ئەمین باسی لەوەکرد، فەرمانەکە زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس دەگرێتەوە، ئەو پلەدارانەن لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا تەمەنیان گەیشتووەتە خانەنشینی و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی حەفتا و هەشتان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 7 هەزار پێشمەرگە و پلەدار گەیشتوونە تەمەنی خانەنشینی، دۆسیەی بەشێکی زۆریان تەواو بووە، هەزار و 530ـی پێشمەرگە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 9 و 10 مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی کاندیدەکان تەتەڵە دەکات بۆ سێ کەس
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ لە کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی فراوانبوونی پێگەی ئێران لە عێراق هۆشداری دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سمە زاخۆیی گۆرانیی "مەزنا جیهانێ" بۆ پاڵپشتی هاندەرانی زاخۆ بڵاودەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی ناوچەیی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ گەنج گەورەترین ئاڵای کوردستان بە بەرد لەسەر بەرزاییەکانی ئەڵوەند دروست دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی ناوی کاندیدەکان تەتەڵە دەکات بۆ سێ کەس
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی فراوانبوونی پێگەی ئێران لە عێراق هۆشداری دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەقامێکی دیکەی هەولێر خێرایی ڕێگەپێدراو بەرز کرایەوە






