سەرنج و پێشنیازەکانی ئۆجەلان تۆمار دەکرێن و بۆ کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە دەخرێنەڕوو
- ڕاپۆرت
- 24 تشرینی دووەم

یەکێک لە کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆنی تایبەتی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرسی ئاشتی، کە ئەمڕۆ شاندێکی ئەندامەکانی سەردانی ئۆجەلانیان کرد.
ئاڤا نیوز
سەرجەم سەرنج و پێشنیازەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە میانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا تۆمار دەكرێن، دواتر لەلایەن شاندی كۆمیسیۆنە پەرلەمانییەكە پێشكەشی سەرۆكی كۆمیسیۆن دەكرێن و پاشان ئەندامانی كۆمیسیۆنەكە تاوتوێی دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی 21-11-2025 كۆمیسیۆنی یەكڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموكراسی بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی دا بۆ ئەوەی سەردانی ئۆجەلان بكەن، ئەمڕۆ شاندەكە گەیشتنە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵ ئۆجەلان لە كۆبوونەوە.
زانیاری بەدەست هاتوو: ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاوی كردووەتەوە سەرجەم سەرنج و پێشنیازەكانی ئۆجەلان تۆمار دەكرێن، دواتر لەلایەن شاندی كۆمیسیۆنە پەرلەمانییەكە پێشكەشی نوعمان كورتوڵموش، سەرۆكی كۆمیسیۆنە كە هاوكات سەرۆكی پەرلەمانیشە دەكرێن و پاشان ئەندامانی كۆمیسیۆنەكە تاوتوێی دەكەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لای خۆیشیەوە NTV بڵاوی كردووەتەوە سەرجەم ئامادەكارییەكانی سەردانەكە لەلایەن میت-ەوە ڕێكخراون. تەواوی كۆبوونەوەكەش بە دەنگ و ڕەنگ لەلایەن میتەوە تۆمار كراوە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئەمە لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ڕایگەیاندبوو ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بۆ ماوەی 10 ساڵ بە نهێنی دەهێڵرێتەوە و هاوشێوەی كۆبوونەوە گرنگەكانی دیكەی كۆمیسیۆنەكە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ناكرێت.
لە لایەكی دیكەوە: ئەندامانی شاندەكە پێك دێن لە هەریەك لە گوڵستان كڵچ كۆچییغیت، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا؛ حوسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی و فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی مەهەپە بۆ كاروباری یاسایی و هەڵبژاردن.
لە كۆبوونەوەكەدا باسی چی دەكرێت: ئاماژە بەوە دەدرێت كۆبوونەوەكە لە دووبەش پێك هاتووە. لە بەشی یەكەمدا ئۆجەلان لەبارەی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە و هاوپەیمانێتیی كورد و توركەوە دەدوێت كە خۆی دەبینێتەوە لە داننان بە مافەكانی كورد لە ڕووی یاسایی و دەركردنی یاسا بۆ گەڕانەوەی گەریلاكان بۆ ناو كەسوكاریان.
بەشی دووەمی كۆبوونەوەكەش تەرخان كراوە بۆ پرسیاری ئەندامانی شاندەكە لە ئۆجەلان و وەڵامدانەوەیان. میدیاكان ئاماژە بەوە دەدەن پرسیاری ئەوە لە ئۆجەلان دەكرێت داخۆ پەیامەكەی بۆ پەكەكە لە 27ی شوبات كە داوای چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی لە پەكەكە كرد، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ش دەگرێتەوە یان نا.
بۆچی گرنگە: بە كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ ئۆجەلان، كۆتایی بە قۆناغی گوێگرتنی كۆمیسیۆنەكە دێت لە سەرنج و پێشنیازەكان كە تاكوو ئێستا بۆ ئەم مەبەستە 18 كۆبوونەوەی كردووە.
بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی، ئەندامانی كۆمیسیۆنەكە تاوەكو ئێوارەی 28ی مانگ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی توركیا لە تێڕوانین و سەرنجەكانیان ئاگادار دەكەنەوە.
لە ڕاپۆرتی كۆتاییدا پێشنیازەكان دەخرێنە ڕوو بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بنرێت بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
باكگراوند: پەكەكە ماوەی 47 ساڵ لە خەباتی چەكداریی بەردەوام بوو دژی دەوڵەتی توركیا، بەهۆی ئەمەوە زیاتر لە 40 هەزار كەس لەو نێوەندەدا كوژراون، ڕۆژی هەینی، 11-7-2025 لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی كراوی پەكەكە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە و كۆتایی هێنان بە خەباتی چەكداریی، نزیكە 50 چەكداری ئەو ڕێكخراوە چەكەكانیان سووتاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





