
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک، تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق دێنە هەولێر بەمەبەستی ڕاهێنان بە تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی پرۆسەکە دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاونیشتمانییان پسوولەی خۆراک بە ئەلیکترۆنی کرا، لەماوەی ڕابردوودا 93.91٪ ـی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار کردووە، ئەو 7٪ـی کە ماوە لە قۆناغی دووەم دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر کڕینی پێداویستی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم دراوە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمەبەستی ڕاهێنانکردن بە تیمەکان سەردانی هەولێر بکەن، بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێبکات.
ئەمەش بزانە: لە قۆناغی دووەمدا چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بەردەست دەبن لەوانە؛ خزمەتگوزاریی مامەڵەی هاونیشتمانیان لە تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسوولە لە بریكارێک بۆ بریكارێکی دیکە، یان لە شارێك بۆ شارێکی دیکە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و پسوولەی خۆراكیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






