
ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە تەواو بووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە
ئاڤا نیوز
شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەدەدات، کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەشێکی دەکرێتەوە، ساڵی داهاتووش تەواوی شەقامەکە بەڕووی شوفێران دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە بە "شاڕێی بابان"یش ناسراوە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە، پڕۆژەکە 7 یەکتربڕ، پێنج ئەندەرپاس، چوار پرد و فلای ئۆڤەرێک و 68 ئاوبەرە لەخۆدەگرێت. بڕیاربوو پێش هەڵبژاردن بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفتی تەکنیکی دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، 26 کیلۆمەتر لە شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی هاونیشتمانیان دەکرێتەوە، کە دەبێتە هۆی ئاسانکاریی زیاتر بۆ شۆفێران."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو 26 کیلۆمەترەی تەواو بووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەکرێتەوە، تاسڵوجە بە شەقامی تانجەڕۆ دەبەستێتەوە، شەقامەکە لە ڕێگەی بەرزە پردێکەوە بە گەڕەکی بەکرەجۆش دەبەسترێتەوە.
ئەمەش بزانە؛ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە کە لە 11-7-2020، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و دەست بە کارکردن لە شەقامەکە کرا. شەقامەکە 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






