پەیامێک لە یەکێتییەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان و عێراق

شەیری بکە لە:
پەیامێک لە یەکێتییەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

 

 

لێدوانی فەرمی: کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، بە دوو پرۆژە بەشداریی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکەین، یەکەمیان پرۆژەیەکی سیاسیە کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانە، ئەوی دیکەشیان پرۆژەیەکی ئابوورییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کێشە داراییەکانی خەڵکی عێراق.

 

 

لەلایەکی دیکە: لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  گوتەبێژەکەی یەکێتی دەڵێت، ئێمە ڕێگر نین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک داخوازی و بەڵێنمان داوە بە هاوڵاتیان و دەنگدەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەگەر بتوانین ئەم بەڵێن و داخوازییانە جێگە بکەینەوە ئەوا دەرگای گفتوگۆمان کراوەیە.

 

 

زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەی بە ڕۆژنامەنووسان گوت، کە ئەوان وەک یەکێتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن. 

 

 

نوێ دەکرێتەوە..

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ