حەج و عومرە: بەبێ دەرچوون لە پشکنینی پزیشکی ڤیزا بە هیچ حاجییەک نادرێت
- هەواڵ
- 25 تشرینی دووەم

ژمارەیەک حاجی لەکاتی چوون بۆ سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ سعودیە مەرجێکی نوێی بۆ پێدانی ڤیزای حەج داناوە و هەر هاووڵاتییەک لە پشکنینی پزیشکی دەرنەچێت، مافی ئەنجامدانی حەجی نابێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ ئەمساڵ ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەرچووە، پابەند دەکرێن بە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە دا، دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیە مەرجێکی پێشوەختەیان داناوە بۆ دڵنیابوون لە توانای جەستەیی حاجیان، بەو پێیەی "پێدانی ڤیزا ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئەنجامی پشکنینەکانەوە و دەبێت کەسەکە لە رووی تەندروستییەوە شیاو بێت بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت حەج بکات."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، کاروان ستونی ڕوونی کردەوە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین لیژنەی تایبەت بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکان پێکهێنراون."
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، ئەنجامەکان لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە بۆ سعودیە بەرز دەکرێنەوە، تاوەکو پرۆسەی پێدانی ڤیزا بە حاجیان دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






