هۆشداری دەدرێت؛ ئەو بەنزیخانانەی گازی خراپ دەفرۆشن سزا دەدرێن

شەیری بکە لە:
هۆشداری دەدرێت؛ ئەو بەنزیخانانەی گازی خراپ دەفرۆشن سزا دەدرێن

هاونیشتمانییەک لەکاتی پڕکردنی تەنکی ئۆتۆمبێلەکەی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، هۆشداری دەدات کە لەمەبەدوا لیژنەکانیان پشکنین بۆ کوالێتی گازەکانیان دەکەن و هەر بەنزینخانەیەک گازی کوالێتی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی و کوژاندنەوەی موەلیدەکان گاز لە بازاڕی وزەی هەولێر زیادیکردووە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕۆژانە سەردانی بەنزیخانەکان دەکەن ئەو شوێنانەی بەنزین و گازی خراپ بفرۆشن سزای دارایی دەدرێن و دادەخرێن.

 

لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد، لێپڕسراوی بەشی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "لەم مانگەوە دەست بە پشکنین بۆ گازیش دەکەین، نابێت هیچ بەنزیخانەیەک گازی کوالێتی خراپ و خوار نمرەی ستاندارد بە شوفێران بدات، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت و بەگوێرەی سەرپێچییەکەی سزاکەی قوورستر دەبێت."

 

زانیاریی زیاتر: هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی لە کوالێتی بەنزین و گازەکەی بکات، دادەخرێت و 250 هەزار بۆ سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

 

ئەمەش بزانە: لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن، هەر بەنزیخانەیەک بەنزینەکەی لە پشکنین دەرنەچێت لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دادەخرێت، لە سەرەتای مانگی 11 تاوەکو ئەمڕۆ 12 بەنزیخانە داخراون و سزای داراییش دراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ