بەرپرسانی ئێران: حووسییەکان لە کۆنترۆڵ دەرچوون و گوێڕایەڵمان نین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 تشرینی دووەم

چەکدارانی حووسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە تەلەگرافیـی بەریتانی، بەرپرسانی باڵای ئێران دانیان بەوەدا ناوە کە تاران کۆنترۆڵی بەسەر حووسییەکانی یەمەن لەدەستداوە و ئەم گرووپە چیتر وەک جاران گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئێران نین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە، حووسییەکان یاخی بوون و لەژێر کۆنترۆڵ دەرچوون، ئەوان وەک جاران گوێ لە تاران ناگرن. بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم کێشەیە تەنها لەگەڵ حووسییەکان نییە، بەڵکو هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بە جۆرێک ڕەفتار دەکەن کە وەک ئەوەی هەرگیز پەیوەندییان بە ئێرانەوە نەبووبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئیسرائیل گورزی کوشندەی لە سەرکردایەتیی حیزبوڵڵای لوبنان و حەماس دا، حووسییەکان بوونەتە گرنگترین کارتی دەستی ئێران لە ناوچەکەدا. بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا بە قسەی تاران ناکەن، هەفتەی ڕابردوو فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران کە لە هەندێک سەرچاوەدا بە عەبدولڕەزا شەهلایی ناوی هێنراوە بەپەلە سەردانی سەنعای پایتەختی یەمەنی کردووە.
ئامانجی سەردانەکە بۆ ئەوە بووە کە جارێکی دیکە دەسەڵاتی ئێران بەسەر حووسییەکاندا بسەپێنێتەوە و ڕیزەکانی ئەو بەرەیەی کە ئێران بە میحوەری موقاوەمە ناوی دەبات، یەکبخاتەوە.
ئەوەش بزانە: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، حووسییەکان ئێستا زیاتر لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا و بەرژەوەندیی خۆیان دەجووڵێنەوە نەک تەنیا وەک جێبەجێکاری فەرمانەکانی ئێران. ئەم دۆخەش نیگەرانیی لای سەرکردایەتیی ئێران دروست کردووە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە دەیانەوێت هەژموونی خۆیان لە ناوچەکەدا بپارێزن دوای ئەو شکستە گەورانەی لە لوبنان و غەززە تووشی هاوپەیمانەکانیان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





