
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای کورد، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت. لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەش وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، ئەگەر ئەمڕۆ چوارشەممە تاوەکو کاتژمێر دوو پارە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، ئەوا دوای دوو کاتژمێر خشتەی دابەشکردنی مووچە بە کاش بڵاودەکەینەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 25ـی 11ـی 2525 لە عێراق دابەشکردنی مووچە دەستی پێکرد، بەوپێیەش بەغدا دوای ئەوە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەوانە دەکات.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پرسیاری مووچەی خەڵکی کوردستانی لێ کردووە: پێی وتووە دەستان بە دابەشکردنی مووچەی خۆتان کرد، کەی هی ئێمە دەنێرن؟ وەک بەرپرسەکە بۆ ئاڤای گێڕایەوە، لە وەڵامدا تەیف سامی پێی گوتووە، "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێرم. ئەم هەفتەیە تەنها دوو ڕۆژی ماوە، تەیف سامی بەڵێنی داوە لەم دوو ڕۆژە بینێرێت و نەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچە، لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤایان ڕاگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ چوارشەممە تاوەکو کاتژمێر دوو پارە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، ئەوا دوای دوو کاتژمێر خشتەی دابەشکردنی مووچە بە کاش بڵاودەکەینەوە، هەژماری منیش خشتەی دابەشکردنی مووچەی تایبەت بە خۆی بڵاو دەکاتەوە، بەگشتی لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت.
بەمشێوەیە دابەشکردنی مووچە بە کاش ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات. دابەشکردنی مووچەش بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من زووتر دەبێت و سبەی شەو پارە دەخرێتە سەر هەژماری بەشێک لە مووچەخۆران.
لەلایەکی دیکە: ئەم مانگە هەژماری من زۆر فراوان بووە و نزیکەی 600 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر ناردنی پارە لەلایەن بەغدا کەوتە پێنجشەممە، ئایا هەینی و شەممە مووچە دابەش دەکرێت؟ وەزارەتی دارایی گوتیان: ئەم مانگە زیاتر لە سەدا 50ی مووچەخۆران لەرێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، هەژماری منیش دەوام و پشوو نازانێت و مووچە دابەش دەکات.
هاوکات لەبارەی دابەشکردنی مووچە بە کاش نەیان وت بە هەینی و شەممە دەدرێت یان نا، بەڵام ڕایانگەیاند: دابەشکردنی مووچە بەهیچ شێوەیەک ڕاناگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسانی ئێران: حووسییەکان لە کۆنترۆڵ دەرچوون و گوێڕایەڵمان نین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق بودجەی نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەییەکەی کەرکووک زیاد دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێتنام بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە شێرپەنجەی ڕووسیی پەسەند کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقەدووم: حەلبووسی کاندیدمانە بۆ سەرۆکی کۆمار یان پەرلەمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەج و عومرە: بەبێ دەرچوون لە پشکنینی پزیشکی ڤیزا بە هیچ حاجییەک نادرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
24 تشرینی دووەم

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
24 تشرینی دووەم
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا کرا
- بزنس
- 24 تشرینی دووەم
هەژماری من یەک ملیۆن مووچەخۆری تێپەڕاند
- بزنس
- 24 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت





