
کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی چارەسەرکردنی کێشەیەکی تەکنیکیی
ئاڤا نیوز
ئەو گرفتە تەکنیکییانەی لە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی هەبوو، کە دەبووە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند شوێنێکی جیاجیای کوردستان، چارەسەر کران و دۆخی پێدانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشتر بەهۆی سیستەمی "ئەندەر فریکوێنسی" (Under Frequency)ـەوە، فشارێکی زۆر لەسەر تۆڕی کارەبای هەڵەبجە هەبوو؛ بەجۆرێک بۆ ئەوەی نەبێتە کوژانەوەی گشتیی (شەتداون)، کارەبای شارەکە دەکوژێنرایەوە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ئەو فشارە لەسەر کارەبای هەڵەبجە لابردراوە و گرفتەکە چارەسەر کراوە.
لەهەمان کاتدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پچڕانی کارەبا لە ڕاپەڕین و چەند گەڕەکێکی سلێمانی هەبووە، بەڵام گرفتەکە بە زوویی چارەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو بەهۆی ڕێکخستنەوە و چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمەکانیان لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی کار بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن.
ئەمەش بزانە: ئەندازیار هەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەک لە کارەبای سۆران نییە، بەڵکو وەک هەر شوێنێکی دیکە کوژانەوەی چەند خولەکی هەبووە کە هەر جارە و کارەبا دەخرایە سەر فیدەرێک، ئەمەش تێستێکی وێستگەکانی کارەبایە و گرفتمان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






