
چەند بەندکراوێک لە زیندان سەرقاڵی خوێندنەوەی کتێبن
ئاڤا نیوز
سزادراوان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕوویان لە خوێندنەوەی کتێب کردووە و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا دوو هەزار و 50 کتێب لەو چاکسازییە خوێنراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەک بەشێک لە پلانی چاکسازیی سزادراوان، لە سەرجەم چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک چالاکی و پڕۆگرامی ڕۆشنبیری و هونەری و کولتووری و وەرزشی ئەنجام دەدرێن، یەکێک لەو پرۆگرامانە بوونی کتێبخانەیە لە چاکسازییەکان، سزادراوان دەتوانن کتێب وەربگرن و بیخوێننەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سزادراوان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕوویان لە خوێندنەوە کتێب کردووە، بەجۆرێک تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا دوو هەزار و 50 کتێب لەو چاکسازییە خوێنراونەتەوە، بەرپرسانی چاکسازییەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مانگ دوای مانگ خواست لەسەر خوێندنەوە لە لایەن سزادراوان زیاتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: کتێبخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر ، نۆ هەزار و 653 کتێب و شەش هەزار و 653 ناونیشانی جیاوازی لەخۆگرتووە، بە تایبەت لە بوارەکانی ئاینی، ڕۆشنبیری، مێژوویی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، سیاسی و کۆمەڵایەتی.
ئەمەش بزانە: کتێبخانەکە لەلایەن هۆبەی توێژینەوەی چاکسازییەکە سەرپەرشتی دەکرێت، هەموو سزادراوان دەتوانن کتێب وەربگرن، دوای خوێندنەوەش دەبێت کتێبەکە بگەڕێننەوە کتێبخانەکە.
وەک هاندانێک بۆ ئەوەی سزادراوان زیاتر کتێب بخوێننەوە، بەردەوام لەو کتێبخانەیە کۆڕ و سیمینار بۆ سزادراوان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






