پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری ڕاگەیاند؛ سەرژمێری عێراقییەکانی دەرەوەش دەکرێت
- هەواڵ
- 26 تشرینی دووەم

کارمەندێکی سەرژمێریی لەکاتی وەرگرتنی داتا و زانیارییەکان لە هاوڵاتیان
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتووانی ڕاگەیاند کە 20 بۆ 22ی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 بەڕێوەچوو، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش تا ڕۆژی سەرژمێریی ژمارەی دانیشتووانی وڵات بەبیانییەکانەوە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس بووە، لەو ژمارەیەش ژمارەی بیانییەکان 340 هەزار و 131 کەسە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووانی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئێستا ژمارەی دانیشتووانی وڵات گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 کەس، زیاتر لە 70%ی دانیشتووانی وڵاتیش لە شارەکان دەژین.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد، "دەستەی ئاماری وەزارەتەکەمان هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی پلانێکی تەواو و گشتگیر بۆ سەرژمێریی عێراقییەکانی دەرەوەی وڵاتیش لە قۆناغی داهاتوودا، زۆر گرنگ بوو کە وەزارەتەکەمان دوای 37 ساڵ توانی چەندین ئامار و داتای گرنگ بەدەستبهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا ژمارەی دانیشتووانی وڵات بەبیانییەکانەوە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە، لەو ژمارەیەش ژمارەی بیانییەکان 340 هەزار و 131 کەسە و ژمارەی عێراقییەکان لە ناوخۆدا 45 ملیۆن و 778 هەزار و 662 کەسە، وردەکاری زۆرتری ئامارەکان لەسەر ئاستی وڵات و پارێزگاکانیش بەجیا ئامادەن و ڕادەستی حکومەتی پارێزگا، قەزا و ناحییەکان و ئەنجوومەنی گوندەکان دەکرێن.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق:
سەرژمێرییەکە 20 بۆ 22ی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 بەڕێوەچوو.
ژمارەی خێزان: هەشت ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزان.
ژمارەی دانیشتووانی وڵات بە بیانییەکانەوە تا ڕۆژی سەرژمێرییەکە: 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس.
ژمارەی بیانییەکان: 340 هەزار و 131 کەس.
ژمارەی عێراقییەکان لە ناوخۆ: 45 ملیۆن و 778 هەزار و 662 کەس.
ژمارەی ڕەگەزی نێر: 23 ملیۆن و 161 هەزار و 604 کەس بەڕێژەی 50.2%.
ژمارەی مێ: 22 ملیۆن و 957 هەزار و 189 کەس بەڕێژەی 49.8%.
قەبارەی خێزان: 5.7 کەسە.
تێکڕای گەشە: 2.5%.
ئەوانەی تەمەنیان لە سفر بۆ 14 ساڵە: 16 ملیۆن و 555 هەزار کەسن و 35.9% دانیشتووان پێکدەهێنن.
ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵییە (واتە تەمەنی کارکردنن): 27 ملیۆن و 875 هەزار کەس بەڕێژەی 60.2%.
ئەوانەی تەمەنیان لەسەرووی 65 ساڵە، زیاتر لە ملیۆنێک و 688 هەزار کەسن و 3.6%ی دانیشتووان پێکدەهێنن.
ژمارەی ئەوانەی خاوەن موڵکن یان لەگەڵ خێزانەکانیان (دایک و باوکیان) دەژین: 72%.
ئەوانەی لە کرێدان: 19%.
ژمارەی ماڵەکان لە عێراق: هەشت ملیۆن و 34 هەزار ماڵ و شوێنی نیشتەجێ بوون جگە لە باڵەخانە حکومییەکان.
ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆک خێزانە: زیاتر لە حەوت ملیۆن خێزان.
ئەو خێزانانەی ژن سەرۆک خێزانە: زیاتر لە 910 هەزار خێزان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کولتوور
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەندیکای هونەرمەندان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی و شەرع ڕێککەوتن واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق و هەسەدە لەسەر 60%ـی پرسەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن






