میدیاکانی تورکیا: ئۆجەلان داوا لە هەسەدە دەکات تێکەڵی سوپای سووریا ببێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی چەکدارێکی هەسەدە
ئاڤا نیوز
سێ ڕۆژنامەی بەناوبانگی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای کردووە هەسەدە تێکەڵی سوپای نوێی سووریا ببێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی لە دوورگەی ئیمراڵی کرد، دواتریش سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند سەردانەکە ئەرێنی بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کاتێکدا هێشتا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی نەخراوەتە ڕوو، ئەمڕۆ هەریەک لە ڕۆژنامەکانی حورییەت و تەقیومی نزیک لە ئاک پارتیی دەسەڵاتداری تورکیا و ڕۆژنامەی جمهورییەتی نزیک لە ئۆپۆزسیۆن بڵاویان کردووەتەوە ئۆجەلان داوای لە هەسەدە کردووە پابەند بێت بە ڕێککەوتننامەی 10ـی ئادار لەگەڵ حکوومەتی کاتی سووریا و تێکەڵی سوپای نوێی سووریا ببێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیە لە کاتێکدایە، پێشتر مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕەتی کردبووەوە پەیامی ئۆجەلان لە 27ـی شوبات بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە ئەوان بگرێتەوە، کەچی بەرپرسانی تورکیا بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە پەیامەکەی ئۆجەلان سەرجەم ئەو پارت و ڕێکخراوانە دەگرێتەوە کە لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژی ئۆجەلانن و ئەوان وەک بەشێک لە پەکەکە لەقەڵەمیان دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەوڵەت باخچەلی لە 07-10-2025 داوای لە ئۆجەلان کرد، هاوشێوەی ئەوەی داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هەمان داواکاریش لە هەسەدە بکات، بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





