سەرژمێریی 2024: ژمارەی کورسییەکانی کورد لە بەغدا و کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت
- هەواڵ
- 27 تشرینی دووەم

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی وەرگرتنی داتا لە هاونیشتمانیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و خانووبەرەی عێراقی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، کە کۆی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە (46 ملیۆن و 118 هەزار و 793) کەس, لەنێویاندا دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش بە گشتی جگە لە کەرکووک ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 519 هەزار و 129 کەس.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئەم ئامارە نوێیە، ئەگەر بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کار بە ماددەی 49ی دەستوور بکرێت، کە بۆ هەر 100 هەزار کەسێک یەک کورسی تەرخان دەکات، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسیی ئێستاوە زیاد دەکات بۆ 462 کورسی، بەمەش پشکی هەر پارێزگایەک گۆڕانکاریی بەسەردادێت.
دابەشکاریی کورسییەکان بەپێی دانیشتووان لە عێراق:
1. بەغدا: 9 ملیۆن و 780 هەزار و 429 کەس: 98 کورسی
2. نەینەوا: 4 ملیۆن و 261 هەزار و 980 کەس:43 کورسی
3. بەسرە: 3 ملیۆن و 664 هەزار و 168 کەس: 37 کورسی
4. هەولێر: 2 ملیۆن و 517 هەزار و 534 کەس: 25 کورسی
5. زیقار: 2 ملیۆن و 499 هەزار و 468 کەس: 25 کورسی
6. بابل: 2 ملیۆن و 482 هەزار و 324 کەس: 25 کورسی
7. سلێمانی (بە هەڵەبجەوە): 2 ملیۆن و 401 هەزار و 724 کەس: 24 کورسی
8. کەرکووک: 2 ملیۆن و 34 هەزار و 627 کەس: 20 کورسی
9. ئەنبار: 2 ملیۆن و 4 هەزار و 418 کەس: 20 کورسی
10. نەجەف: ملیۆنێک و 950 هەزار و 833 کەس: 20 کورسی
11. دیالە: ملیۆنێک و 934 هەزار و 504 کەس: 19 کورسی
12. سەڵاحەدین: ملیۆنێک و 774 هەزار و 542 کەس: 18 کورسی
13. کەربەلا: ملیۆنێک و 754 هەزار و 65 کەس: 18 کورسی
14. واست: ملیۆنێک و 643 هەزار و 406 کەس: 16 کورسی
15. دهۆک: ملیۆنێک و 599 هەزار و 871 کەس: 16 کورسی
16. قادسیە (دیوانیە): ملیۆنێک و 477 هەزار و 310 کەس: 15 کورسی
17. میسان: ملیۆنێک و 294 هەزار و 503 کەس: 13 کورسی
18. موسەننا: ملیۆنێک و 43 هەزار و 87 کەس: 10 کورسی
کورسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق:
• کۆی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان: (شەش ملیۆن و 519 هەزار و 129) کەس (جگە لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان).
• ژمارەی کورسییەکانی هەرێمی کوردستان: 65 کورسی لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەر دەکەن.
o هەولێر: 25 کورسی.
o سلێمانی: 24 کورسی.
o دهۆک: 16 کورسی.
دابەشکاریی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان (101 کورسی):
• ئەگەر کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (6,519,129 کەس) دابەشی 101 کورسی بکرێت، بەهای هەر کورسییەک دەگاتە نزیکەی (64 هەزار و 545) کەس.
• پارێزگای هەولێر: 39 کورسی.
• پارێزگای سلێمانی (و هەڵەبجە): 37 کورسی.
• پارێزگای دهۆک: 25 کورسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات






