
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پێشڤەچوون لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان هەیە.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆ و دانیشتنی لایەنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بەردەوامن و نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکاندا هەیە، چاوەڕوان دەکرێت دوای جەژن هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان بنرێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "دوێنێ لەگەڵ پێكهاتەکانی عەرەب و توركمان گفتوگۆمان کرد، زۆر نزیكین لەچارەسەر و یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووک."
هۆکارە زانراوەکان: دۆخی کەرکووک هەستیارە، هەوڵدەدەین هەموو لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی بەشداربن، بۆیەش پڕۆسەکە دواکەوتووە. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 100 ڕۆژە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگار، جێگرانی، سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرانی نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم





