بزووتنەوەی ئیسلامی: داوا دەکەین حکومەتی عێراق ئەو کەس و گرووپانە بدۆزێتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر کۆرمۆر
- کوردستان
- 27 تشرینی دووەم

لۆگۆی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئیدانەی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات "بەزووترین کات ئەو کەس و گرووپانە بدۆزێتەوە کە ئەو کارە تیرۆرستی و ترسنۆکانەیان ئەنجام داوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن".
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30ـی شەوی ڕابردوو، 26-11-2025، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراوە.
پەیامی فەرمی: د.عەبدوڵڵا وەرتێ، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لەلایەن دەستێکی ڕەشی نادیارەوە هێرشێکی ناڕەوا کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە زۆرینەی شارەکانی کوردستان.
-ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان زۆر بەتوندیی ئیدانەی ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە دەکەین، داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین بەزووترین کات ئەو کەس و گرووپانە بدۆزێتەوە کە ئەو کارە تیرۆرستی و ترسنۆکانەیان ئەنجام داوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.
-ئەو جۆرە دامەزراوانە موڵکی هەموو هاونیشتمانیانن و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە بە جەوهەری ژیانی هاونیشتمانیان بۆیە پاراستنیان لە ئەستۆی حکومەتی عێڕاق و حکومەتی هەرێمی کورستاندایە، ئەوە بۆ چەندین جارە بەئامانج دەگیرێن بەڵام تائێستا بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراون ئەوەش مایەی نیگەرانی قوڵمانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






