یەکێتی ئەوروپا: پابەندبوونمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە

شەیری بکە لە:
یەکێتی ئەوروپا: پابەندبوونمان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە

کاردنەوەی یەکێتی ئەوروپا لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر

ئاڤا نیوز

نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و پابەندی یەکێتییەکەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

وێنە گەورەکە:
هێرشی تیرۆریستانەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی فراوانی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، بەشێک لە وڵاتان بە تووندی ئەنجامدانی ئەو کارەیان سەرکۆنە کردووە و بە هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاشتی ناوزەندی دەکەن. 

بڵاوکراوەی فەرمی: نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا زۆر نیگەرانە لەو هێرشەی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدراوە، بە تووندی ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەین بۆ سەر ژێرخانی وزەی مەدەنی، کە کاریگەری لەسەر هاووڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا دروست دەکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیاندا دەڵێن، پابەندین بە بەردەوام بوونی هەماهەنگی  لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمەش لەپێناوی دابینکردنی ئاسایش، سەقامگیری و چاکسازی بۆ عێراق و ناوچەکە.

باکگراوند: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم کرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: