فوئاد حوسێن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی تایبەت بە سزاکانی ئەمەریکا کرد
- عێراق
- 28 تشرینی دووەم

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای تایبەت بە تاوتوێکردنی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە بۆ دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە و پاراستنی پەیوەندییە داراییەکانی عێراق لەگەڵ جیهاندا.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا، پاکێجێکی نوێی سزاکانی ڕاگەیاند کە چەندین کەسایەتیی بانکی و کۆمپانیای عێراقی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، لەنێویاندا "کۆمپانیای ئەلموهەندیس"، گرتەوە. ئەمریکا ڕایگەیاند ئامانجی ئەم سزایانە "هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارەیە" کە گرووپە چەکدارەکان توانای کارکردنیان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق پێ دەدات.
بەیاننامەی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، کە کۆپییەکی دەست "ئاڤا میدیا" کەوتووە، تێیدا هاتووە: "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نیشتمانیی کرد کە بەپێی فەرمانی دیوانی ژمارە 25502 پێکهێنراوە، کە بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوە لە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کە تێیدا ژمارەیەک قەوارە و کەسایەتیی خرانە لیستی سزاکانەوە.
لەهەمان كاتدا: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی فراوان کرا دەربارەی بژاردە و ڕێکارە یاساییە بەردەستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.
ڕۆڵی کۆمپانیای ئەلموهەندیس و زیانی سزاکان
کۆمپانیای ئەلموهەندیس یەکێکە لە گرنگترین کۆمپانیا نیشتمانییەکان کە بەشداری لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکاندا کردووە، هەزاران هەلی کاری بۆ هاووڵاتییانی عێراق ڕەخساندووە و پشتگیری ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری کردووە. موسەوی جەختی لەوە کردەوە کە "سزاکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا زیان بە هاووڵاتی عێراقی دەگەیەنێت، چونکە دامەزراوەیەکی ئابووری نیشتمانی دەکاتە ئامانج کە پڕۆژە خزمەتگوزاری و مرۆییەکان پڕ دەکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





