
بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر شارۆچکەی "بەیت جین" لە دەورووبەری دیمەشق، بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە نێو "بەیت جین"ـەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دانیشتووانی شارۆچکەکە و هێزەکەدا ڕوویداوە، ئەمەش وایکردووە هێزەکەی ئیسرائیل لە نێو شارۆچکەکە بکشێتەوە و لە گردی "بات وەردە" لە دەورووبەری ناوچەکە جێگیر بێت.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی زانیاریەکاندا هاتووە، پاش کشانەوەی هێزەکەی، ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی شارۆچکەی "بەیت جین"ـی لە لادێکانی دیمەشق، بۆردومان کردووە، لەئاکامدا دوو کەس کوژراون و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی پەخشی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە سوپای وڵاتەکەی لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە "بەیت جین"، تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دوو کاتژمێر لە شەڕەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ دەورووبەری شارۆچکەکە کشاوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




