شێروان دووبەردانی: زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش لە هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- لەمەوپێش

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێككەوتن لەنێوان هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان كراوە، زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە هەمان ئەو ماف و ئیمتیازاتانە سوودمەندبن كە زیندانیانی سیاسیی ناوچەكانی دیكەی عێراق، هەیانە.
چیرۆكی سەرەكی: شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، بەشداریی كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستانی كرد كە تێیدا سەرۆكی دەزگای زیندانیانی سیاسیی حكومەتی فیدڕاڵیش ئامادەبوو، دۆسیەكانی پەیوەست بە ماف و شایستەكانی زیندانیانی سیاسی و ئامرازەكانی جێبەجێكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی كە بەسەر یاسای زیندانیانی سیاسیدا هاتووە، تاوتوێ كران.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، تاوتوێی جێبەجێكردنی هەمواری یاسای زیندانیانی سیاسیی ژمارە 4 ـی ساڵی 2006 كرا كە بە یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2013 هەمواركراوەتەوە، لەپێناو هێنانەدیی دادپەروەری لە ماف و شایستەكانی زیندانیانی سیاسی لە تێكڕای عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا گەیشتینە ڕێككەوتن لەسەر سوودمەندبوونی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەهەمان ماف و شایستەكان، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
هاوكات دووبەردانی جەختی لە پتەوكردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و دەزگای زیندانیانی سیاسی كردەوە، لەپێناو خێرا جێبەجێكردنی هەمواری یاساكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامەڵەی 25 هەزار و 807 زیندانیان و گیراوی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان تەواوبووە بەمەبەستی گواستنەوەی دۆسیەكانیان بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسیی عێراق، بەمەش کۆمەڵێک ماف و ئیمتیازیان پێدەدرێت کە پێشتر لێی بێبەش بوونە، لەوانەش؛ زیادبوونی مینحە، قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی لە زیندانبوون، پێدانی زەوی و پارە بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و دابینکردنی بڕێک بۆ چارەسەر یان خوێندن یاخود حەج و عومرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆنگ کۆنگ بۆ 128 کەس بەرزبووەوە






