ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی: هێرشی کۆرمۆر لێدانە لە ئابووری و خزمەتگوزاریی خەڵک
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

کۆنترۆڵکردنی ئاگری کێڵگەی غازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
بەرامبەر بەو هێرشەی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامدرا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا، لە سۆنگەی ڕۆڵی گرنگیی ڕێکخراوەکانی مەدەنی لە گەیاندنی پەیام و دروستکردنی فشار و ڕای گشتی، ڕێکخراوەکان داوا دەکەن لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە ئەم کارە تاوانکارییەیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، 54 ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە کوردستان و لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێن، دەنگی خۆمان یەکدەخەین داوا دەکەین حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ هەنگاوی کرداری بنێن، بۆئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکەن و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکەن کە ئەم کارە تاوانکارییەیان ئەنجامداوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هاتووە، هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر مەترسی لەسەر ئابووری و خزمەتگوزاریی تەواوی گەلانی عێراق دروست دەکات، لێدانە لەسەلامەتی و مافی سەرەکی هاووڵاتییان. ناکرێت ناکۆکی سیاسی ببێتە هۆی کرداری تیرۆرستی و تێکدانی ئابووری و ئاسایش و سەقامگیری و پەکخستنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوه نابێت لە سزا دەربازببن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






