عەبدولخالق تەڵعەت: حكومەتی عێراق ڕێگری دەكات لە دانانی سیستمی دژەمووشەكی لە كێڵگەكان
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان دەڵێت، چەندین جار داوامان لە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كردووە، سیستمی دژەمووشەك بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتی و غازییەكان دابین بكات، ئەم داواكارییەمان هەنگاویشی بۆ نراوە، بەڵام حكومەتی عێراق بە ئەنقەست بەربەستی لەبەردەم دروست دەكات.
وێنە گەورەکە: هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاردانەوەی جیاوازی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، کەسانی شارەزا و ئەمنییش بەشێک لە هۆکارەکان بۆ حکومەتی عێراق دەگێڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق، بە ئاڤای وت، دابینكردنی سیستمی دژەمووشەك بۆ كێڵگە نەوتی و غازییەكان، نەك تەنها بۆ پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق گرنگە، بەڵكو لەپێناو پاراستنی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری بەرهەمهێنانی سووتەمەنیش پێویستە، لەو سۆنگەیەوە چەندین جار بەفەرمی داوامان لە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كردووە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی كۆمپانیاكانی وڵاتانی خۆیان كە بە دەیان ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لەو كێڵگانە كردووە، سیستمی بەرگری بۆ ئەو شوێنانە جێگیر بكەن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی بەرپرسانی بەغدا لەكاتی ڕووداوی لەوجۆرە، بە زار ناڕەزایی دەردەبڕن و سەركۆنەی دەكەن، كەچی كە داوامان كردووە سیستمی دژەمووشەك لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ئەو كێڵگانە دابین بكرێت، بە ئەنقەست بەربەست و ڕێگرییان دروستكردووە یاخود بیانووی جۆراوجۆریان دۆزیوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






