
دیمەنی یەکێک لە بازاڕەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێژەی هەڵئاوسانی مانگانە و ساڵانە لە مانگی 10ـی ڕابردوودا بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو کەمتر بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، تیمەکانیان لە ڕێگەی گەڕان و بەدواداچوونەوە بۆیان دەرکەوتووە کە نرخی شتومەک لە مانگی 10ـدا بە ڕێژەی 0.3% کەمیکردووە، بە بەراورد بە مانگی 9. هەروەها، بە بەراورد بە مانگی 10ـی ساڵی 2024، نرخەکان بە گشتی 0.5% دابەزیون.
پێدراوە ڕاستەکان: بەگوتەی هینداوی "ئەم کەمبوونەوەیە بە زۆری بەهۆی دابەزینی نرخی خۆراک و خواردنەوەکانەوە بووە بە ڕێژەی 0.5%". بەتایبەت، نرخی ماسی بە ڕێژەی 4.9% و میوە بە ڕێژەی 2.4% کەمیکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی خانوبەرەش بە ڕێژەی 1% دابەزیوە. گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشدا، نرخی هەندێک کاڵای دیکە کەمێک گۆڕانی بەسەردا هاتووە (هەندێکی بەرز بووەتەوە و هەندێکی دابەزیوە)، بەڵام زۆربەی شتومەکەکان نرخەکانی پێشوویان پاراستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





