لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی بەمەبەستی پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتریش چەند جارێکی کۆبوونەتەوە و تاوەکو ئێستا لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێککەوتن، ئەوەی ماوەتەوە گفتوگۆکردنە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان.
لێدوانی فەرمی: چیا هەرکی، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژی دووشەممە سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات.
بەشێک لە قسەکانی چیا هەرکی لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی:
-شاندی پارتی لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن پێکهاتوون، ئەگەر هەیە ئەندامی دیکە بۆ شاندەکە زیاد بکرێن.
-شاندی پارتی لەگەڵ شاندی یەکێتی گفتوگۆ لەسەر پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
- ئەو کارنامەیەی پێشتر بۆ پێکهێنانی حکومەت هەردوولا لەسەری ڕێککەوتبوون وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
- گفتوگۆی پارتی لەگەڵ لایەنەکان و لەگەڵ یەکێتیش هەم لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەم پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






