بەمنزیکانە کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وان دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی دووەم

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەگوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەمنزیکانە کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری وانی باکووری کوردستان دەکرێتەوە و نوێنەرایەتییەکی نوێ بۆ کونسوڵخانە گشتییەکانیان لە تورکیا زیاد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و جەختیکردەوە، تاران و ئەنقەرە هاوبەشییەکی زۆریان پێكەوە هەیە. ڕایانگەیاند" ئێران كونسوڵخانەیەك لە وانی باكووری كوردستان دەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ڕایگەیاند: ئێران و تورکیا تەنیا دوو وڵاتی دراوسێ نین، بەڵکو دوو وڵاتی دۆست و بران و هاوبەشی مێژوویی و فەرهەنگییان هەیە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد؛ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی نۆیەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاری بە سەرۆکایەتیی سەرۆککۆماری هەردوو وڵات لە تاران تاوتوێ کرا، هیوادارین ئەم ئەنجوومەنە بەمزووانە لە تاران کۆببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی عەباس عێراقچی، کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری وان کارێکە بەم نزیکانە بەدی دێت و نوێنەرایەتییەکی نوێ بۆ کونسوڵخانە گشتییەکانیان لە تورکیا زیاد دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





