هێزەکانی ئەمریکا و سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا گورزێکی گەورە لە داعش دەدەن
- هەواڵ
- 30 تشرینی دووەم

دیمەنی سەربازێکی ئەمریکی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئەمریکا و وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا چەندین حەشارگەی ڕێکخراوی داعشیان لەناوبردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا، لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی داعشدا گرتووە و لەناویان بردوون.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانیانە بۆ ڕێگریکردن لە خۆڕێکخستنەوەی پاشماوەکانی داعش و نەهێشتنی توانای سەربازییان لە ناوچەکەدا.
زانیاریی زیاتر: ئۆپەراسیۆنەکان لە نێوان ڕۆژانی 24 بۆ 27ـی مانگی 11 ئەنجام دراون و لەو ماوەیەدا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە هەماهەنگی و هاوکاریی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، توانیویانە شوێنی زیاتر لە 15 حەشارگە و کۆگای نهێنیی چەکی ڕێکخراوی داعش دەستنیشان بکەن و لەناویان ببەن.
ئەمەش بزانە: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 130 هاوەن و مووشەک، چەندین چەک، دۆشکە، مینی دژەتانک و کەرەستەی دروستکردنی تەقەمەنی چێندراو لەناوبراون، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر ماددە هۆشبەرەکان و لەناویان بردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






