
کۆمپانیای جیللی بۆ ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستپێدەكاتەوە، مامۆستایان لەئەمڕۆوە دەتوانن دەست بە مامەڵە بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: دوای كۆبوونەوەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای جیلی بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیاكە لە دەستپێشخەریێكدا ئۆفەرێكی خستووەتە بەردەم مامۆستایانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئەوانەی هەژماری بانكیان لە بانكی جیهان كردووەتەوە، دەتوانن لەڕێگەی ئەو كۆمپانیایەوە بە قیستی درێژخایەن ببنە خاوەنی ئۆتۆمبێل و ڕێژەی 8%ـیش داشكاندن لە نرخی ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت و ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلیش بەخۆڕاییە.
لێدوانی فەرمی: عیسا حوسێن، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای دانیشتنمان لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای جیلی، گەیشتینە لێكتێگەیشتن بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بە قیستی 60 مانگ (پێنج ساڵ) و بە داشكاندنی 8% لە نرخەكەی، جگەلەوەش كەمكردنەوەی 400 هەزار دینار لە نرخی گشتیی ئۆتۆمبێلەكە و پێدانی تابلۆش بەخۆڕایی.
شێوازی جێبەجێکردن: سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕوونیكردەوە، ئەو مامۆستایانەی خوازیاری كڕینی ئۆتۆمبێلەكەن، مەرجە نووسراوی پشتگیریی یەكێتی مامۆستایان ببەن، لەگەڵ ئامادەكردنی دوو كەفیل كە یەكێكیان فەرمانبەری حكومی بێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە: پێشەكی بڕی پێنج ملیۆن دینار لە مامۆستایان وەردەگیرێت، قیستەكەش بە ماوەی پێنج ساڵ دەدرێت كە بەپێی نرخی ئۆتۆمبێلەكە، مانگانە لەنێوان 300 بۆ 340 هەزار دینار دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئۆفەرەكە سەرەتا ئەو مامۆستایانە لێی سوودمەند دەبن كە ئەژماری بانكیان لە بانكی جیهان كردووەتەوە، دواتریش سەرجەم مامۆستایانی دیكە دەتوانن لێی سوودمەند بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






