دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری بەسەر خێزانە گەڕاوەكانی عەفرین دابەش دەكات
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم

دیمەنی دابەش کردنی هاوکارییەکان
ئاڤا نیوز
نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، سەبەتەی فریاگوزاری بەسەر ئەو خێزانانە دابەش كرد كە بەمدواییە بۆ عەفرین گەڕاونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، سەبەتەی فریاگوزاری بەسەر ئەو خێزانانە دابەش كرد کە بەم دواییە بۆ عەفرین گەڕاونەتەوە. لەو هاوكارییە 200 خێزان سوودمەند بوون.
لێدوانی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی لە عەفرین، بە هاوكاریی ڕێکخراوی خەلسا ئاید، سەبەتەی فریاگوزاری بەسەر 200 خێزان دابەش كرد کە بەم دواییە بۆ عەفرین گەڕاونەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: سهنتهری بارزانی بۆ ڕۆشنبیری و پهرهپێدان وەك بەشێك لە هەیكەلیەتی دەزگاكە، بە پاڵپشتیی ڕێكخراوی (كاریتاسی شاری ئێسن) لەوەتەی ساڵی 2023ـەوە لە عەفرین كراوەتەوە، تاكو ئێستاش بەردەوامە لە كردنەوەی خولەكانی پەروەردەیی، هونەری و پیشەیی، ژمارەیەكی زۆری هاونیشتمانیان سوودیان لەو خولانە وەرگرتووە.
باكگراوند: دوای كەوتنی شاری عەفرین و هێرشی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە ساڵی 2018، سەدان هەزار دانیشتووی ئەو پارێزگایە ئاوارە بوون و تا ڕووخانی سیستەمی حكومڕانی پێشووی سووریا لە 8ـی 12ـی 2024، بوار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی عەفرین نەبوو، ئێستا و دوای ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی نوێی دیمەشق و هەسەدە، ئاوارەكان پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەرچەندە هێشتا ئاستەنگ و بەربەستی زۆریش لەبەردەم پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكاندا ماون.
ئەمەش بزانە: دوای بوومەلەرزە كارەساتبارەكەی شوباتی 2023، دەزگای خێرخوازیی بارزانی نووسینگەی خۆی لە عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان كردەوە، كە لە ڕێگەی ئەم نووسینگەیەوە، بەردەوام هاوكاریی جۆراوجۆر بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەگەیێنێت، لە هاوكاریی خۆراكی و پێداویستی ناخۆراكی و تەندروستی و هاوكاریی دارایی و كردنەوەی خولی ڕۆشنبیری و پیشەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






