یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش

یاریزان یوسف ئاتای و دیمەنی پۆستەکەی لە ئێکس. وێنە؛ میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، یوسف ئاتای کە بەشداری لە چەندین یاریی تۆپی پێ لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا کردووە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە "ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش" زیندانی کرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە چەند ڕۆژێک دوای دەستگیرکردنی یوسف ئاتای لێپرسینەوە لەگەڵیدا لە ئاسایش و سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتی، هەفتەی ڕابردوو هۆبەی 22ـی دادگای سزا قورسەکانی ئیستانبووڵ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە داعش" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لەو سکاڵایەی بەمەبەستی زیندانیکردنی یوسف ئاتای لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی ئیستانبووڵەوە ئامادە کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ناوبراو بە ڕەزامەندی خۆی پاسۆردی مۆبایلەکەی پێ وتوون و چەندین وێنە بە چەکەوە لە مۆبایلەکەیدا بەدی کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆکاری ئامادەکردنی سکاڵاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یوسف ئاتای وێنەی هێرشەکەی 11ـی سێپتەمبەری ئەمریکای لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە لەلایەن ئەلقاعیدەوە کرایە سەر دوو باڵەخانەی بازرگانی لە نیویۆرک و بەهۆیەوە دوو هەزار و 977 کەس گیانیان لەدەست دا و لەسەری نووسیبووی "سەیری ئەو دیمەنە بکەن... بەرهەمی هونەرییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندێکی توێژینەوە: ئەگەر هەیە مەزڵووم عەبدی سەردانی تورکیا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
30 تشرینی دووەم

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
30 تشرینی دووەم

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
30 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندێکی توێژینەوە: ئەگەر هەیە مەزڵووم عەبدی سەردانی تورکیا بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا





