ڕیشسپیانی گوندی لاجان: دەستێکی دەرەکی لە پشت گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژە بوو
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم

موختار و ڕیشسپی و نوێنەرانی گوندی لاجان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاڤا نیوز
موختار و ڕیشسپی و نوێنەرانی گوندی لاجان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایدەگەیێنن، دەستێکی دەرەکی لە پشت گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی گوندی لاجان بووە، داواش لە خەڵکی گوندەکەیان دەكەن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، جەخت دەكەنەوە كە هیچ ماڵێک ناپشکنرێت و هیچ كەسێكیشیان دەستگیر ناكرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەم چەند ڕۆژەی گوند لاجان، ئەمڕۆ موختار و نوێنەر و ڕیشسپیانی گوندی لاجان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: موختار و نوێنەر و ڕیشسپیانی گوندی لاجان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: لە گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژە دەستێکی دەرەکی هەبوو بۆ تێکدانی ئارامی و دروستکردنی کێشە و ئاڵۆزی، ئێمەش ڕێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی نادەین و داواش دەکەین ڕێکكاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە دەیانەوێت کێشە و ئاڵۆزی دروست بکەن.
- ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە بە هیچ جۆرێک ڕاست نییە و گوزارشت لە ئێمە ناکات.
- داوا لە خەڵکی گوندەکەمان دەکەین بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە هیچ ماڵێک ناپشکنرێت و هیچ کەسێكیشیان دەستگیر ناکرێن.
- ئەو هێزەی هاتووە، بۆ پاراستنی پاڵاوگەکان و گوندی لاجانە لە دەستی دەرەکی و ئەو کەسانەی كە دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە.
- ئەو کەسانەمان ڕادەست کرد کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان داواکرابوون، لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا ئازاد دەکرێن
- ئێمە هێچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکومەت نییە بە پێچەوانەوە ئێمە کوڕی ئەو حکومەتەین.
- لاجان واتا پارتی، تەنیا مردن، ئێمە و پارتی لەیەکتر جیادەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






