خورشید هەرکی: کێشەی گوندی لاجان چارەسەر دەکرێت و گیراوان ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی گوندی لاجان خورشید هەرکی، دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتییان و دەڵێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ چارسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لەسەر هێڵە و داوا دەکەم هەمووان بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە دانیشتووانی گوندی لاجان لە بەرامبەر پاڵاوگەیەکی نەوتی گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، داواکاری ئەو کەسانە ڕەخساندنی هەلی کارە، ئێستا بەرە بەرە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: خوڕشید هەركی، كەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەركی بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە و ئێستا دۆخەكە هێور بووەتەوە، چەند كەسێك دەستگیر كرابوون بە زووترین كات ئازاد دەكرێن.
- بڕیارە ئەو هێزە ئەمنییەی كە چوونەتە شوێنەكە بكشێنەوە و خەڵكی گوندەكەش بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، ئێستا خێزانەكان وردە وردە دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.
- ئێمە ڕۆڵەی سەرۆك بارزانین و پارتین، هەر كەسێك لە ئێمە لەگەڵ دەستی شێواندنی وڵات و تێكدانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بێت ئەوا لە دژی خوێنی شەهیدەكانی وەستاوەتەوە، هیوادارم عەشیرەتی هەركی لەوە هۆشیارتربن كە كاری تێكدەرانە بكەن.
- دامودەزگاكانی حكومەت بە خوێنی شەهیدەكانمان بەرهەم هاتووە نامانەوێت زیانیان پێبگات.
- قسەم لەگەڵ حەیدەر هەركی برام كردووە و پێم گوتووە كە ئێمە دەبێت بەشێك بین لە چارەسەر نەك تێكدان، خۆشم لە سەرەتای دۆخەكەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر هێڵم، هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە دۆخەكە چارەسەر بێت.
- بە هەموومان دەبێت پڕۆژەی لاناز بپارێزین و نەهێڵین زیانی پێ بگات.
- چەند كەسێك لە پشت ئەو گرژی و ئاڵۆزییەن مەبەستیانە خوێنی گەنجەكان بڕژێ و خۆیشیان لە دوورەوە سەیر دەكەن و مەبەستەكەش بەرژەوەندیی خۆیانە.
نوێ دەکرێتەوە...

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





