ئەمریکا: پشتیوانیی هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیا چەکدارەکان دەکەین
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

جێف بارتۆس، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ پشتیوانیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دەکات، هاوکات پشتیوانیی هەوڵەکانی عێراقیش دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "میلیشیا چەکدارەکان".
وێنە گەورەکە: نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ساڵی 2003 دامەزراوە و ساڵی 2007 کارەکانی فراوان کردووە، لەسەر داوای حکومەتی عێراقیش کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت، ئێوارەی ئەمڕۆش ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەغدا و بە دۆخی عێراق بەگشتی کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: جێف بارتۆس، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجوومەنەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئەوەشی خستەڕوو، " سیاسەتی سەرۆک ترەمپ پشتیوانیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش".
وتیشی، ئەمریکا پشتیوانی سەروەریی، سەربەخۆی ئابووری و هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "میلیشیا چەکدارەکان" دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






