ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم

دیزاینی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی دیپلۆماسییەتی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پەیوەندی و هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، حەوت ڕۆژ پێش ئێستا و لە وەڵامی پرسیاری کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا گوتی: کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر هێز و ئەو پەیوەندییە باشەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەیە، پەیوەندییەکی زۆرباش لە نێوانمان هەیە، هیوادارم بەردەوام بن لەوەی بتوانین زیاتر یارمەتی یەکتر بدەین، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان.
زانیاریی زیاتر: ئامادەکارییەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە شاری هەولێر تەواو کراون، مایکل ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە کردنەوەی کونسوڵخانەکە بەشدار دەبن.
بابەتە ستراتییژییەکان: کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، هەنگاوێکی گرنگە لە فراوانتر بوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بەتایبەت ئەمریکا.
کونسوڵخانەکە لە باڵەخانەیەکی سەرەکی و چەندین باڵەخانەی دیکە کە تایبەت دەکرێن بە مانەوەی کارمەندانی ئەمریکا پێکهاتووە، کونسوڵخانەکە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت کە هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانەی وەک یاریگا و مەلەوانگە و پارک، تەنانەت هۆتێلیشی تیایە، کونسوڵخانەکە هۆڵی لەشجوانی و چێشتخانە و بابەتەکانی دیکە کە چالاکی ڕۆژانە لەخۆدەگرێت.
سیستمی کارەبای کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا پشت بە وزەی خۆر دەبەستێت، زەوییەکەی بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بتوانرێت ئاوی باراناوی تیایدا گلبدرێتەوە و بۆ پێداویستییەکانی دانیشتوانەکەی بەکاربهێنرێتەوە، پێکهاتە و شێوازی دیزاینی باڵەخانە و خانووەکانی نێو کونسوڵخانە بەجۆرێکە کاریگەری تیشکی خۆر کەم دەکاتەوە و پلەی گەرما تیایدا بە جێگیری دەمێنێتەوە.
باکگراوند: کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر لە 6ـی تەممووزی 2018 بەردی بناغەی دانراوە، تێچووەکەی زیاتر لە 795 ملیۆن دۆلار بووە و لەسەر ڕووبەری 206 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە.
ئەمەش بزانە: گەورەترین کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە جیهان ئەمانەن:
یەکەم: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
دووەم: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئیستەنبۆل
سێیەم: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە فرانکفۆرت
چوارەم: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هۆنگ کۆنگ
پێنجەم: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە دوبەی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا






